سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: کوردستان و کورد
ڕادیۆ ده‌نگی کوردستان
ماڵپه‌ڕی شه‌هید
کۆمیته‌ی ئامریکا
کۆمیته‌ی سوئید
کۆمیته‌ی نۆروێژ
کۆمیته‌ی بریتانیا
کۆمیته‌ی فینلاند
کۆمیته‌ی دانمارک
ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی یه‌کێتی لاوان
نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
سه‌رده‌شت
کورد
بروسکه
ماڵپه‌ڕی رۆژرێژ
زاگرۆس
قادر وریا
وێبلاگی گه‌لاوێژ
وێبلاگی نه‌ورۆزی ئازادی
وێبلاگی ڕێژان
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
كوردستان و كوردنیوز:
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی حدك سه‌باره‌ت خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری ئێران،خالیدی عه‌زیزی وته‌بێژی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌م حیزبه رایگه‌یاند كه "چ هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌حریم بكه‌ین و چ نه‌یكه‌ین، ده‌بێ قورسایی كورد دیار بێ".له لێدوانێكی دا بۆ رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ئۆرگانی حیزبی دیموكراتی كوردستان، وته‌بێژی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌م حیزبه، خالید عه‌زیزی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ روانینه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولێ ده‌یه‌می سه‌ركۆماری ئێران وتی:
كوردستان و كوردنیوز: له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی حدك سه‌باره‌ت خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری ئێران،
خالیدی عه‌زیزی وته‌بێژی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌م حیزبه رایگه‌یاند كه "چ هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌حریم بكه‌ین و چ نه‌یكه‌ین، ده‌بێ قورسایی كورد دیار بێ".
له لێدوانێكی دا بۆ رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ئۆرگانی حیزبی دیموكراتی كوردستان، وته‌بێژی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌م حیزبه، خالید عه‌زیزی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ روانینه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولێ ده‌یه‌می سه‌ركۆماری ئێران وتی: ئێمه له‌م پێوه‌ندییه‌دا تا ئێستا هه‌ڵوێستی ره‌سمیمان رانه‌گه‌یاندووه‌و خه‌ریكی به‌دواداچوون و خوێندنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتین كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ته‌حریم بكه‌ین، بڕوامان وایه كه نابێ ته‌حریمیكی پاسیڤ و له‌كۆڵ خۆ كردنه‌وه بێ، و به گشتی پێمان وایه چ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ته‌حریم بكه‌ین و چ نه‌یكه‌ین، ده‌بێ قورسایی كورد دیار بێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا بۆ "كوردستان" وته‌بێژی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دیموكراتی كوردستان، پێداگری له سه‌ر كۆده‌نگی نێوان هه‌موو حیزب و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه جۆراوجۆره‌كانی نێوخۆی وڵاتی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌ركۆماری له ئێران دا كرد‌و رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر بڕیار وابێ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری ئێران ته‌حریم بكه‌ین ده‌بێ ته‌حریمێكی چالاكانه بێ و بۆ ئه‌وه‌ی قورسایی كورد دیار بێ، له رێگای كۆده‌نگی نێوان هه‌موو حیزبه‌كان و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه جۆراوجۆره‌كانی ناوخۆی وڵاته‌وه ده‌بێ كاری بۆ بكه‌ین.


