سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: کوردستان و کورد
ڕادیۆ ده‌نگی کوردستان
ماڵپه‌ڕی شه‌هید
کۆمیته‌ی ئامریکا
کۆمیته‌ی سوئید
کۆمیته‌ی نۆروێژ
کۆمیته‌ی بریتانیا
کۆمیته‌ی فینلاند
کۆمیته‌ی دانمارک
ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی یه‌کێتی لاوان
نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
سه‌رده‌شت
کورد
بروسکه
ماڵپه‌ڕی رۆژرێژ
زاگرۆس
قادر وریا
وێبلاگی گه‌لاوێژ
وێبلاگی نه‌ورۆزی ئازادی
وێبلاگی ڕێژان
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
به بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامه قاله‌ی ده‌بباغی‌یه‌وه
به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی 6ی فێوریه‌ی 2009 (18 رێبه‌ندانی 1387) مامۆستا عه‌بدولقادری ده‌بباغی ناسراو به "مامه قاله‌ی ده‌بباغی"، پاش چه‌ند مانگ نه‌خۆشی، ( له وڵاتی بریتانیا) كۆچی دوایی كرد.
به بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامه قاله‌ی ده‌بباغی‌یه‌وه
به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی 6ی فێوریه‌ی 2009 (18 رێبه‌ندانی 1387) مامۆستا عه‌بدولقادری ده‌بباغی ناسراو به "مامه قاله‌ی ده‌بباغی"، پاش چه‌ند مانگ نه‌خۆشی، ( له وڵاتی بریتانیا) كۆچی دوایی كرد.
مامه قاله ده‌بباغی له سه‌رده‌می دامه‌زرانی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكافه‌وه، رێبازی كوردایه‌تی و خه‌بات بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد. یه‌كێك له‌و لاوه وریا‌و بهههڵسوكهوتانه بوو كه به شانازییههوه ئه‌ندامه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكافی قبووڵ كرد‌و له پێناوی ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف دا له سهقزو بۆكان، به دڵسۆزییه‌وه تێكۆشا. كاتێك ئاواتی پیرۆزی میلیۆنان كوردی تینووی ئازادی هاته دی و كۆماری كورستان دامه‌زرا، عه‌بدولقادری ده‌بباغی به گوڕتر له پێشوو بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه‌كانی كۆماری كوردستان تێكۆشا.
كاتێكیش جمهوری كوردستان جوانه‌مه‌رگ بوو و پێشه‌وای سهركۆمارو هه‌ڤاڵانی شه‌هیدكران، عه‌بدولقادری ده‌بباغی به‌ڵێنی دا، خۆشه‌ویستیی پێشه‌وای شه‌هیدو ئه‌وینی ئاڵای كوردستان و ئامانجه‌كانی كۆماری جوانه‌مه‌رگ، له‌بیر نهكاو هه‌تا مردن پێیان وه‌فادار بمێنێته‌وه، عه‌بدولقادری ده‌بباغی له پێناوی خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان دا، ساڵانێكی زۆر له ته‌مه‌نی خۆی له به‌ندیخانه‌و ژیانی نهێنی و ده‌وروبه‌ری دا برده سه‌ر.
عه‌بدولقادری ده‌بباغی به درێژایی ته‌مه‌نی رێژیمی پاشایه‌تی، له تێكۆشان و هه‌وڵدان دژی دیكتاتۆریی حه‌مه‌ڕه‌زاشا نه‌وه‌ستاو له بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌و ئازادیخوازانه درێغی نه‌كرد.
دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی تێكۆشانی ئاشكرای حیزبی دیموكراتی كوردستان، مامه قاله ئه‌گه‌رچی پێی نابووه نێو قۆناغی پیری و به‌ساڵاچوویی، به‌ڵام شانبه‌شانی رۆڵه پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان شاخ و چیا‌و دۆڵ و ئه‌شكه‌وته‌كانی نیشتمانه‌كه‌ی بۆ ژیان هه‌ڵبژارد.
مامه قاله كه نووسه‌ر، وه‌رگێڕو ئه‌دیبێكی به‌توانا بوو، بیر‌و قه‌ڵه‌می خۆی خستبووه كار بۆ هاندانی لاوانی كوردستان، بۆ له‌قاودانی پیلان و ئاواته‌كانی كۆماری ئیسلامی و، تیشك خستنه سه‌ر مێژووی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف، جمهوری كوردستان و قۆناغه‌كانی خه‌باتی حیزبه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی.له ده‌یه‌ی 90ی زایینی دا، مامه قاله‌ی ده‌بباغی، وه‌ك په‌نابه‌ر له وڵاتی بریتانیا گیرسایه‌وه. له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش مامه قاله له كاری فه‌رهه‌نگی، نووسین له سه‌ر مێژوو و پشتیوانی له خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌ی له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان غافڵ نه‌بوو.
مامۆستا قادر ده‌بباغی سیمایه‌كی ناسراو، كه‌سایه‌تییه‌كی فه‌رهه‌نگی و خهباتگێڕو نموونه‌یه‌كی به‌رزی وه‌فاداری به نه‌ته‌وه نیشتمانه‌كه‌ی بوو.
حیزبی دیموكراتی كوردستان به رێزه‌وه یادی رابردووی ئه‌و مرۆڤه دڵسۆز‌و تێكۆشه‌ره ده‌كاته‌وه‌و، به بۆنه‌ی كۆچی دوایی ناوبراو، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی، خه‌ڵكی سهقزو سه‌رانسه‌ری كوردستان ده‌كا.
نه‌مری بۆ یادو ناوی مامه قاله‌ی ده‌بباغی و سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و رێگا‌و رێبازه‌ی كه نزیك به 70 ساڵ ئه‌و مرۆڤه خزمه‌تی پێ كرد.
حیزبی دیموكراتی كوردستان
كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن
18/11/1387
6/2/2009


