سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: کوردستان و کورد
ڕادیۆ ده‌نگی کوردستان
ماڵپه‌ڕی شه‌هید
کۆمیته‌ی ئامریکا
کۆمیته‌ی سوئید
کۆمیته‌ی نۆروێژ
کۆمیته‌ی بریتانیا
کۆمیته‌ی فینلاند
کۆمیته‌ی دانمارک
ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی یه‌کێتی لاوان
نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
سه‌رده‌شت
کورد
بروسکه
ماڵپه‌ڕی رۆژرێژ
زاگرۆس
قادر وریا
وێبلاگی گه‌لاوێژ
وێبلاگی نه‌ورۆزی ئازادی
وێبلاگی ڕێژان
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
قادر وریا
له سه‌ره‌تای رێبه‌ندانی ئه‌مساڵدا هه‌واڵده‌رییه‌كان رایانگه‌یاند كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له ژێر ناوی "بازسازی"دا، به بۆڵدزێر به‌ر بوونه گۆڕستانی خاوه‌ران و، به‌ناوی ته‌خت كردن و خۆڵ تێكردن و نه‌مام ناشتن، هه‌وڵیان داوه شوێنه‌واری گڵكۆ به كۆمه‌ڵه‌كان له‌م گۆڕستانه بسڕنه‌وه‌و، ئه‌و كێل و نیشانانه‌ی دایكان بۆ دیاریكردنی گڵكۆی جگه‌رگۆشه‌كانیان دایان نابوو، له نێویان بردوون.
قادر وریا
له سه‌ره‌تای رێبه‌ندانی ئه‌مساڵدا هه‌واڵده‌رییه‌كان رایانگه‌یاند كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له ژێر ناوی "بازسازی"دا، به بۆڵدزێر به‌ر بوونه گۆڕستانی خاوه‌ران و، به‌ناوی ته‌خت كردن و خۆڵ تێكردن و نه‌مام ناشتن، هه‌وڵیان داوه شوێنه‌واری گڵكۆ به كۆمه‌ڵه‌كان له‌م گۆڕستانه بسڕنه‌وه‌و، ئه‌و كێل و نیشانانه‌ی دایكان بۆ دیاریكردنی گڵكۆی جگه‌رگۆشه‌كانیان دایان نابوو، له نێویان بردوون.
خاوه‌ران، ئه‌و شوێنه‌یه كه ته‌رمی زۆر له قوربانیانی كوشتاری به كۆمه‌ڵی ساڵی 1367ی به‌ندییه سیاسییه‌كانی ئێرانی لێ شاردراوه‌ته‌وه. خومه‌ینی، رێبه‌ری رێژیمی كۆماری ئیسلامی به دوای فڕكردنی جامی ژاری شكست له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراق دا، بۆ چاوترساندنی خه‌ڵكی وڵات و پێشگیری له راپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری، فه‌رمانی دا به هه‌زاران به‌ندیی سیاسیی ئێران كه له به‌ندیخانه‌كانی ئه‌و رێژیمه‌دا بوون، قه‌ڵاچۆ بكرێن. زۆر له‌و به‌ندییانه حوكم درابوون و چه‌ند ساڵێكیش له حوكمه‌كه‌یان بڕیبوو. هی وایان تێدا بوو كه له دوا مانگ و دوا رۆژه‌كانی ته‌واوكردنی ئه‌و ماوه زیندانه‌دا بوون كه بۆیان بڕابۆوه. له سه‌ر فه‌رمانی خومه‌ینی له ماوه‌ی چه‌ند مانگێك دا (له‌مانگی گه‌لاوێژ را تا كۆتاییه‌كانی پاییز) به هه‌زاران مرۆڤی نیشتمانپه‌روه‌ر و ئازادیخواز كه له به‌ندیخانه‌ی دیكتاتۆڕی دا بوون، به دڕندانه‌ترین شێوه كوژران. "خاوه‌ران" ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی، ئێستا كاربه‌ده‌ستانی رێژیم به بۆڵدزێر تێی به‌ربوون، له‌شی ئه‌نجن ئه‌نجن كرا‌و و پارچه‌پارچه‌ی بووی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و قوربانیانه‌ی گرته ئامێز. له راستیدا مرۆڤكوژه‌كانی كۆماری ئیسلامی ته‌رمی ئه‌وانیان هێناو، له‌م شوێنه هه‌ڵیان رشتن و گڵیان وه‌سه‌ر كردن. ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی داڵ و سه‌گ و چه‌قه‌ڵ به بۆنی ئه‌و ته‌رمانه‌وه هاتن و كه‌وتنه دانه‌وه‌ی خاكی ئه‌وێ‌و، هێندێك له ته‌رمه‌كان ده‌ركه‌وتن، خه‌ڵك به‌و راستییه‌یان زانی كه رۆڵه به‌ناحه‌قكوژراوه‌كانیان لێره ژێر خاك كراون.
له‌و ساته‌وه‌ی رازی خه‌وتنی ئه‌و هه‌مووه ئازادیخوازه شه‌هیده له ژێر خاكی خاوه‌ران دا ئاشكرا بوو، "خاوه‌ران" بووه به ژوانگه‌ی ساڵانه‌ی بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌وان و، ئۆگرانی باوه‌ڕه به‌رزه‌كانی ئه‌و شه‌هیدانه. خاوه‌ران، هه‌موو ساڵێ شه‌پۆل شه‌پۆل خه‌ڵكی بێزار له‌م رێژیمه مرۆڤكوژه، خه‌ڵكی تینووی ئازادی له ده‌وری خۆی كۆده‌كاته‌وه تا پێكه‌وه وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی، وه‌فاداریی خۆیان به ئامانجه‌كانی رۆڵه شه‌هیده‌كانیان دووپات بكه‌نه‌وه. گوڵزاری خاوه‌ران ئه‌گه‌ر بۆ كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان و، بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و مرۆڤه به‌ویژدانه‌كان بووه به ره‌مزێك بۆ له‌بیر نه‌بردنه‌وه‌ی تاوانێكی سامناك و، هانده‌رێك بۆ دادخوازی، له رێبه‌ران و كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی بووه به مۆته‌كه‌یه‌ك، مۆته‌كه‌یه‌ك كه رۆژێك له رۆژان سه‌ری ئه‌و رێژیمه ده‌خوا. چونكه جگه له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و هه‌میشه‌یی بیره‌وه‌ریی شه‌هیده‌كان و ئامانجه‌كانی قوربانیانی كوشتاری به كۆمه‌ڵی ساڵی 1367 له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێران دا، زیندوو راده‌گرێ، ده‌شكرێ وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا لێنه‌كراو بۆ كوشتاری به كۆمه‌ڵ، له دژی ئه‌و رێژیمه به كار بهێنرێ و خوازیارانی حه‌قیقه‌ت و دادپه‌روه‌ری و ناوه‌نده‌كانی داكۆكی له مافی مرۆڤ ده‌توانن به یارمه‌تیی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان و شوێنه‌واره‌كانی سه‌ر ئێسك و پروسكی ئه‌م قوربانییانه، په‌رده له‌سه‌ر گۆشه‌یه‌ك له‌و جینایه‌ته گه‌وره‌یه هه‌ڵ‌بده‌نه‌وه كه كۆماری ئیسلامی له هاوین و پاییزی 67دا ئه‌نجامیان دا.
ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و رێژیمه ده‌یانه‌وێ به ته‌ختكردن و دار لێ ناشتن، سیمای گوڵزاری خاوه‌ران له گۆڕستانی زۆرلێكراوان بۆ دارستانی زۆرداران بگۆڕن. ئه‌م پیلانه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك تاوانی دیكه‌یه. هه‌ر له‌و كاته دا كه بێبه‌شكردنی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان له مه‌زارگه‌و گڵكۆی ئازیزه‌كانیان و هه‌وڵدان بۆ پچڕاندنی پێوه‌ندیی عاتیفی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازیزه بێ‌ناز خه‌وتووانه‌یه، سڕینه‌وه و له‌نێو بردنی شوێنه‌واری تاوانێكی ئینسانیی گه‌وره‌شه. تێكدانی ژوانگه‌یه‌كه كه عاشقانی ئازادی و مرۆڤایه‌تی هه‌موو ساڵێ تێیدا كۆده‌بنه‌وه و، له‌وێوه هاواری زۆرلێكراویی خه‌ڵكی وڵاتێك، بانگه‌وازی ئازادی و، نركه‌ی دادخوازیی خۆیان به گویی دنیا ده‌گه‌یه‌نن. ئه‌گه‌رچی كۆماری ئیسلامی به‌م پیلانه پڕشووره‌ییه‌ی، ناتوانێ تاوانی هاوین و پاییزی 1367، بسڕێته‌وه و بشارێته‌وه، به‌و حاڵه‌ش ئه‌ركی هه‌موو داكۆكیكه‌رێكی مافی مرۆڤ و هه‌ر لایه‌نگرێكی حه‌قیقه‌ت و دادپه‌روه‌رییه، دژی ئه‌م تاوانه نوێیه ده‌نگ به‌رز بكه‌نه‌وه و پێش به جێبه‌جێ بوونی ئه‌م پیلانه بگرن.


قادر وریا