سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: کوردستان و کورد
ڕادیۆ ده‌نگی کوردستان
ماڵپه‌ڕی شه‌هید
کۆمیته‌ی ئامریکا
کۆمیته‌ی سوئید
کۆمیته‌ی نۆروێژ
کۆمیته‌ی بریتانیا
کۆمیته‌ی فینلاند
کۆمیته‌ی دانمارک
ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی یه‌کێتی لاوان
نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
سه‌رده‌شت
کورد
بروسکه
ماڵپه‌ڕی رۆژرێژ
زاگرۆس
قادر وریا
وێبلاگی گه‌لاوێژ
وێبلاگی نه‌ورۆزی ئازادی
وێبلاگی ڕێژان
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
له‌پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ه‌وه هێزێكی نیروی ئینتزامی سه‌ر به‌هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران هاتووه‌ته ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و له‌وێشه‌وه رووی له مه‌رزی ده‌شتی خانێ كردووه به‌مه‌به‌ستی داخستنی ئه‌و مه‌رزه كه تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی نه‌ناسراوه، ئه‌و مه‌رزه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر "ئاوه‌كورتێ" ی سه‌ر به‌قه‌زای ماوه‌ت.
له‌پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ه‌وه هێزێكی نیروی ئینتزامی سه‌ر به‌هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران هاتووه‌ته ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
و له‌وێشه‌وه رووی له مه‌رزی ده‌شتی خانێ كردووه به‌مه‌به‌ستی داخستنی ئه‌و مه‌رزه كه تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی نه‌ناسراوه، ئه‌و مه‌رزه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر "ئاوه‌كورتێ" ی سه‌ر به‌قه‌زای ماوه‌ت.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا نه‌وزاد حه‌مه غه‌ریب قایمقامی قه‌زای ماوه‌ت وتی: ئه‌مڕۆ رووداوێك له ناوخاكی ئێران‌دا روویداو ئه‌و هێزه به‌مه‌به‌ستی داخستنی مه‌رزه‌كه روویان له ناوچه‌كه كرد، له ئه‌نجامدا چه‌ندین ئۆتۆمبێل سووتان و چه‌ندین وڵاغیش به‌گولـله مردار بوونه‌وه كه كۆمه‌ڵێك قاچاغچی خه‌ڵكی ئێران له‌و ناوه‌دا بوون و ئه‌وانیش دوای ته‌ق و تۆقه‌كه په‌رته‌وازه بوون، دیاره ژماره‌یه‌ك له‌وان هاتوونه‌ته نێو خاكی هه‌رێمه‌وه به‌ڵام به‌ڕه‌سمی خۆیان ته‌سلیم نه‌كردووه به ئێمه.
وتیشی: رووداوه‌كه ئیجرائاتێكی ئێرانی بوو هیچ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه‌و ته‌نها مه‌به‌ست له‌و ئۆپه‌راسیۆنه داخستنی ئه‌و مه‌رزه‌بوو كه سیفه‌تی ره‌سمی نیه، ئێستاش بارودۆخه‌كه به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌چێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ناوچه‌كه‌وه پێی راگه‌یاندین: له‌ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه له‌ناو خاكی ئێران‌دا 2 كه‌س برینداربوون و 33 ئۆتۆمبێلی میك زه‌مینی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌و 12 ش سووتاون و نزیكه‌ی 100 ئۆتۆمبێلی قاچاغچییه‌كان هاتوونه‌ته دیوی عیراق و ئێستا گیریان خواردووه.
PUKmedia


