سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: کوردستان و کورد
ڕادیۆ ده‌نگی کوردستان
ماڵپه‌ڕی شه‌هید
کۆمیته‌ی ئامریکا
کۆمیته‌ی سوئید
کۆمیته‌ی نۆروێژ
کۆمیته‌ی بریتانیا
کۆمیته‌ی فینلاند
کۆمیته‌ی دانمارک
ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی یه‌کێتی لاوان
نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
سه‌رده‌شت
کورد
بروسکه
ماڵپه‌ڕی رۆژرێژ
زاگرۆس
قادر وریا
وێبلاگی گه‌لاوێژ
وێبلاگی نه‌ورۆزی ئازادی
وێبلاگی ڕێژان
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
له درێژه‌ی گوشار‌و ده‌ستگیركردنی به‌ربڵاوی خه‌ڵكی شار‌و شارۆچكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تۆمه‌تی جۆراوجۆر له لایه‌ن رێژیمه‌وه، كه‌سێك به ناوی "كاوه عه‌بدوڵڵاهی" دانیشتووی گه‌ڕه‌كی "پشت ته‌پ"ی شاری مهاباد، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رێژیمه‌وه قۆڵبه‌ست و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و شاره كرا.
كوردستان و كوردنیوز: دوو هاونیشتمانی دیكه له شاری مهاباد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رێژیمه‌وه زیندانی كران.
له درێژه‌ی گوشار‌و ده‌ستگیركردنی به‌ربڵاوی خه‌ڵكی شار‌و شارۆچكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تۆمه‌تی جۆراوجۆر له لایه‌ن رێژیمه‌وه، كه‌سێك به ناوی "كاوه عه‌بدوڵڵاهی" دانیشتووی گه‌ڕه‌كی "پشت ته‌پ"ی شاری مهاباد، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رێژیمه‌وه قۆڵبه‌ست و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و شاره كرا.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا كانوونی خوێندكارانی پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه بڵاوی كرده‌وه كه چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر شۆفیر تاكسییه‌ك به ناوی "قادر پوورئه‌قده‌م" دانیشتووی مهاباد له لایه‌ن "ئیداره‌ی تاكسیڕانی" ئه‌و شاره بانگهێشت ده‌كرێ و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێ.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌و دوو هاونیشتمانه له ماوه‌ی ساڵانی رابردووش دا به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی پارته كوردییه‌كانی نه‌یارو به‌رهه‌ڵستكاری رێژیم زیندانی كراون، به‌ڵام سه‌باره‌ت به هۆكاری گیرانی ئه‌م جاره‌یان زانیارییه‌ك له به‌ر‌ده‌ست دا نیه.
جێی ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا قۆڵبه‌ست كرانی هاونیشتمانان له شاری مهاباد و له لایه‌ن رێژیمه‌وه په‌ره‌ی ئه‌ستاندووه‌و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی "عه‌لی رووڕاست" و هه‌روه‌ها سێ كه‌سی دیكه له گوندی "تاڵاو"و سێ هاونیشتمانی خه‌ڵكی گوندی "قوم قه‌ڵا"ی ناوچه‌ی مهاباد به تۆمه‌تی جیاواز قۆڵبه‌ست و ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی رێژیم كراون.


