سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: کوردستان و کورد
ڕادیۆ ده‌نگی کوردستان
ماڵپه‌ڕی شه‌هید
کۆمیته‌ی ئامریکا
کۆمیته‌ی سوئید
کۆمیته‌ی نۆروێژ
کۆمیته‌ی بریتانیا
کۆمیته‌ی فینلاند
کۆمیته‌ی دانمارک
ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی یه‌کێتی لاوان
نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
سه‌رده‌شت
کورد
بروسکه
ماڵپه‌ڕی رۆژرێژ
زاگرۆس
قادر وریا
وێبلاگی گه‌لاوێژ
وێبلاگی نه‌ورۆزی ئازادی
وێبلاگی ڕێژان
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
دوكتور ئارەش و دوكتور كامیار عەلایی دوو پزشكی كوردی خەڵكی كرماشان بە تاوانی كاركردن بۆ رووخاندنی هێمنانەی كۆماری ئیسلامی لە سەریەك بە 9 ساڵ زیندان مەحكوم كران. بە گوێرەی حوكمەكە دوكتور ئارش بە 6 ساڵ و دوكتور كامیار بە 3 ساڵ زیندان حوكم دراون.
كوردستان و كوردنیوز: دوكتور ئارەش و دوكتور كامیار عەلایی دوو پزشكی كوردی خەڵكی كرماشان بە تاوانی كاركردن بۆ
رووخاندنی هێمنانەی كۆماری ئیسلامی لە سەریەك بە 9 ساڵ زیندان مەحكوم كران.
بە گوێرەی حوكمەكە دوكتور ئارش بە 6 ساڵ و دوكتور كامیار بە 3 ساڵ زیندان حوكم دراون. لە پێوەندی لەگەڵ ئەم حوكمەدا مەسعوود شەفیعی پارێزەری برایانی عەلایی بە "رادیو فردا"ی راگەیاند كە ئەم حوكمە، حوكمی كۆتایی نیەو دەرفەتێكی 20 رۆژەیان هەیە كە ناڕەزایەتی خۆیان بە دادگا رابگەیەنن.
ئەو هەروەها لە درێژەدا وتی كە رەخنەی بنەڕەتی لەو حوكمە هەیەو دڵنیایە كە بە هێنانە ئارای رەخنەكانی، حوكمەكە هەڵدەوەشێتەوە.
شایانی باسە كە ئەم حوكمە بە پێی مادەی 508ی یاساكانی سزای ئیسلامی دەركراوە كە بە گوێرەی ئەو مادەیە هەركەس یان گرووپێك كە لەگەڵ دەوڵەتێكی شەڕەنگێزی بێگانەدا دژی كۆماری ئیسلامی هاوكاری بكا، لە حاڵەتێك دا ئەگەر وەكوو "محارب" نەناسرێ، ئەوا لە ساڵێك تا دە ساڵ زیندانی بۆ دەبڕێتەوە.


