سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: کوردستان و کورد
ڕادیۆ ده‌نگی کوردستان
ماڵپه‌ڕی شه‌هید
کۆمیته‌ی ئامریکا
کۆمیته‌ی سوئید
کۆمیته‌ی نۆروێژ
کۆمیته‌ی بریتانیا
کۆمیته‌ی فینلاند
کۆمیته‌ی دانمارک
ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی یه‌کێتی لاوان
نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
سه‌رده‌شت
کورد
بروسکه
ماڵپه‌ڕی رۆژرێژ
زاگرۆس
قادر وریا
وێبلاگی گه‌لاوێژ
وێبلاگی نه‌ورۆزی ئازادی
وێبلاگی ڕێژان
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
به‌پێی هه‌واڵێک که به کۆمیته‌ی دیفاع له په‌نابه‌رانی سیاسیی کورد له تورکیه گه‌یشتووه، شه‌ش بنه‌ماڵه له په‌نابه‌رانی سیاسیی کورد که له ئۆفیسی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران- تورکیه به که‌یسی "شیمالی عێراق" ناسراون، شه‌وی رابردوو 31ی پووشپه‌ڕی 1387ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ربه 21ی ژووئیه‌ی 2008ی زایینی،له‌کاتێکدا ده‌یانه‌ویست له رێگای ده‌ریاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه وڵاتی یۆنان و
له‌وێوه به‌ره‌و وڵاتانی وه‌رگری په‌نابه‌ر سه‌فه‌ر بکه‌ن، له که‌ناری ئاوه‌کانی شاری "بۆدروم"ی تورکیه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌وه گه‌مارۆ ده‌درێن و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن و به‌ره‌و بنکه‌ی پۆلیس "قه‌ره‌قۆڵ"ی شاری "بۆدروم" رایانگواستن.
ناوه‌کان بریتین له:
1- عه‌لی خادهمیراد ناسراو به "عه‌لی ماتۆر" له‌گه‌ڵ خێزانی ئامینه‌ی مه‌حموودی
2- عوسمان ئه‌مینی ناسراوبه "عوسمان نۆباری" له‌گه‌ڵ خێزانی مریه‌م و کوره‌که‌یان شه‌ماڵ.
3- له‌یلا خێزانی خالید مه‌ناف و منداڵه‌کانیان.
4- عه‌لی عه‌زیزی ناسراوبه "عه‌لی تاژانی" له‌گه‌ڵ خێزانی و منداڵه‌کانیان.
5- مام قادر مه‌عرووفی و کچێکی
6- تاهیر مام حوسێنی ناسراوبه "تاهیری مام شه‌ریف" له‌گه‌ڵ خێزانی کولسوم و کوره‌که‌یان ئه‌رده‌ڵان.
پێویسته بگوترێ ئه‌م شه‌ش بنه‌ماڵه‌یه که ده‌ستبه‌سه‌ر کراون، له کۆی 1204 که‌سێکن که له ساڵی 2001 تا 2003ی زایینی له هه‌رێمی کوردستانه‌وه روویان له وڵاتی تورکیه کردوه‌و بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران ئۆفیسی تورکیه‌وه وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی قبووڵ کراون، به‌ڵام به‌هۆی که‌مکارییه‌کانی ئه‌م رێکخراوه‌یه و دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک سه‌باره‌ت به‌م کۆمه‌ڵه ئینسانه که گوناحی گه‌وره‌یان کوردبوونیانه، له ئیجازه‌ی چوونه‌ده‌ریان خۆ ده‌پارێزێ و ئه‌وه بۆ 8 ساڵ ده‌چێ که له دژوارترین ساته‌کانی ژیانیاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له هه‌ر جۆره یارمه‌تییه‌کی ماڵی، ده‌رمانی و ئینسانی بێبه‌ش کراون و ته‌نانه‌ت مناڵه‌کانیشیان له چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراودا که‌ڵک له خوێندن وه‌رده‌گرن.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌شێک له‌م په‌نابه‌رانه به‌ناچار رێگای هاتهونههاتی قاچاخیان گرتۆته‌به‌رو به‌شێکیان پاش ده‌یان مه‌ترسی ئه‌م رێگایه خۆیان گه‌یاندۆته شوێنی مه‌به‌ست.
بۆیه داوا له هه‌موو ئینسانه به‌شه‌ردۆسته‌کان، رێکخراوه‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و سه‌رجه‌م ئازادیخوازان ده‌که‌ین بۆ رزگار کردنی ئه‌م په‌نابه‌ره ده‌ستبه‌سه‌ر کراوانه که مه‌ترسیی سنوورداشکردنه‌وه وه‌ک مۆته‌که به‌سه‌ر سه‌ریاندا خول ده‌خوا به‌تایبه‌تی و هاورێیانی ده‌ستبه‌سه‌ر کراویان که به که‌یسی "شیمالی عێراق" ناسراون و ئیجازه‌ی چوونه وڵاتی سێهه‌میان لێ زه‌وتکراوه به‌گشتی هه‌وڵی جیددی بده‌ن.
کۆمیته‌ی دیفاع له په‌نابه‌رانی سیاسیی کورد له تورکیه
22ی ژووئیه‌ی 2008


