Wlati Roj میوانی‌به‌رێز‌به‌خێر‌بێی‌بۆ وێبلاگی‌ وڵاتی‌رۆژ


شه‌هید ئاوه،‌  تینوێتی زه‌وی ده‌شکێنێ  

View Full Size Image

   په‌نجه‌ و ده‌سته‌ ، ئازاری خاک راده‌ژێنێ            شه‌هید  باڵای به‌ قه‌د باڵای کوردستانه‌

       دڵی ئازادی و، به‌یداخی لوتکه‌ی هه‌ڵوێستی ئینسانه‌ئینسانه‌ئینسانه‌

                                    ***********       با22ی پووشپه‌ڕ،یادله‌شه‌هید و رۆژی په‌یمانی نوێ بێ            شه‌هید قاسملوو     له‌ رێبازی    دا زیندوه‌

دوژمن داینابوو به‌ شه‌هید کردنی قاسملوو چرای خه‌باتمان بکوژێنیته‌وه‌ ، به‌ڵام پڕژانی خوێنی شه‌هید قاسملوو بوو به‌ ده‌رسێک و فێری کردین ، نه‌سره‌وین و نه‌سره‌وین و نه‌سره‌وین ،، هه‌تا ئاواتی قاسملۆکان وه‌دی دێنین و کوردستانی خاپوور و داگیرکراومان له‌ به‌ندی دوژمنان ده‌ربێنین و به‌ ئاوی کانیاوه‌کانی خۆی ئاودێری بکه‌ین و به‌ گوڵه‌کانی خۆی بیرازێنینه‌وه‌ وئه‌مجار ئاره‌قه‌ و فرمێسکان بسڕینه‌وه‌ و یه‌ک به‌ دونیا هاوار بکه‌ین بڵێن هۆ خه‌ڵکی جیهان ،هۆ شه‌هیدانی سوور خه‌ڵات، ولاتمان ئازاده‌ وهێنامانه‌وه‌ ریزی وڵاتانی جیهان.                                 سڵاو له شه‌هید‌ قاسملوو و هه‌موو شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌ی کورد                                 عومه‌ر شاداب

                                                                 به‌ بۆنه‌ی 22ی پووشپه‌ڕی 1387ی هه‌تاوی

زۆر سپاس بۆ هاورێ عومه‌ر شادب