Wlati Roj میوانی‌به‌رێز‌به‌خێر‌بێی‌بۆ وێبلاگی‌ وڵاتی‌رۆژ


View Full Size Image   رۆژی چوار شه‌ممه 22/3/1387  ئه‌ندامێکی له‌ مێژینه‌ی حیزب به‌ ناوی کاک"ئه‌حمه‌د مه‌حمودیان "خه‌ڵکی گوندی شاوانێ سه‌ر به‌ شاری شنۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی موته‌هه‌ری شاری ورمێ به‌ هۆی نه‌خۆشی شه‌کره‌  له‌ ته‌مه‌نی 74ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.

 

کاک ئه‌حمه‌د سه‌ره‌تای رووخانی رژیمی پاشایه‌تی شه‌ره‌فی ئه‌ندامه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانی وه‌رگرت ، خوالێ خۆشبوو دوو کوڕی به‌ ناوه‌کانی شه‌هید مه‌حموود مه‌حموودیان وشه‌هید واحید مه‌حموودیان و برازایه‌کی به‌ ناوی سدیق محموودیان و خوشکه‌زایه‌کی به‌ ناوی شه‌هید بایه‌زید مه‌عرووف له‌ ریزی حیزبی دیموکراتی کوردستان دا شه‌هید بوونه‌ و هه‌ر ئێستا کورێکیتری وسێ برازای له‌ سه‌نگه‌ری دیفاع له‌ مان و مه‌وجوودییه‌تی نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمان دا خه‌بات ده‌که‌ن. ئه‌م بنه‌ماڵه‌‌ یه‌کێک له‌و بنه‌ماڵانه‌ن که‌ هه‌میشه‌ دوژمن وه‌ک چقڵی چاوی خۆی لێی روانیون.                 
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌ره‌ خۆشی ده‌که‌ین له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی مه‌حموودیان، خه‌ڵکی گوندی شاوانێ و ناوچه‌ی شنۆی 
                                                   ناوه‌ندی 3ی حیزبی دێموکراتی کوردستان
 

          

هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ئێمه‌ش سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی مه‌حمودیان و هه‌موو که‌س و کاریان ده‌که‌ین و خوا سێبووریان بداته‌وه
                         به‌رێوه‌به‌ری وێبلاگی وڵاتی رۆژ