Wlati Roj میوانی‌به‌رێز‌به‌خێر‌بێی‌بۆ وێبلاگی‌ وڵاتی‌رۆژ


رۆژی چوار شه‌ممه‌ 15/3/1387 ئه‌ندامێکی له‌ مێژینه‌ی‌حیزبی به‌ ناوی ماموستا مه‌لا"محمد حاجی ئه‌حمه‌دی" ناسراو به‌ مه‌لامحمدی جه‌لیلی حاجی خه‌ڵکی شاری شنۆبه‌ هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد. خوا لێ خۆشبوو ساڵه‌کانی 47 – 46 شه‌ره‌فی ئه‌ندامه‌تی حیزبی وه‌رگرتوه‌ ، پێش هاتنی ماڵیان بۆ شاری شنۆ  ماڵیان له‌ ناوچه‌ی بۆکان بوو له‌ به‌ر زوڵم و زۆری ده‌ره‌به‌گه‌کانی سه‌ر به‌ رژیمی پاشایه‌تی مه‌جبور بوو ماڵ و حاڵی‌له ‌بۆکان به‌ جێ بێڵێت و بۆ شاری شنۆ کۆچ بکات.ماموستا  له‌ کاری حیزبی دا یه‌کجار زۆر نهێنی پارێز بوو و ته‌نانه‌ت چوکترین نهێنی له‌ لای خۆشه‌ویستترین که‌سیشی نه‌ده ‌درکاند و هه‌ر کارێکی پێی سپێردرابایه وه‌ک فه‌ڕز به‌ جێی ده‌گه‌یاند ، له‌ ناو کۆمه‌ڵگاش دا به‌ پیاوێکی زۆر راستگۆ و خۆشناو ناسرابوو.   پێویسته بگوترێ کورێکی ماموستا مه‌لا محمد به‌ ناوی محمد شفیع حاجی ئه‌حمه‌دی پێشمه‌رگه‌ی حیزب بوو و له‌ هێزی شه‌هید سمکۆی ئه‌وکاتی (شنۆ) دا خزمه‌تی ده‌کرد له‌ ساڵی 1361 له‌ مانگی دیفاع له‌ ئازادی له‌ سه‌ری مه‌یدانانی پشتی قازیاوه‌ی مهاباد هاوڕێ ده‌گه‌ڵ 7 تێکۆشه‌ری دیکه‌ شه‌هید کرا .به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ ڕێزی ماموستا مه‌لا محمد و هه‌موو خه‌ڵکی ناوچه‌ی شنۆ و بۆکان ده‌که‌ین ،          ناوه‌ندی 3ی حیزبی دێموکراتی کوردستان     به‌بۆنه‌ی کۆچی هاوڕی مه‌ڵا " محه‌مه‌د حاجی ئه‌حمه‌دی "‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ناوه‌ندی 3ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بنه‌ماڵه‌ و که‌س‌وکاری خوالێخۆش ده‌که‌ین ، ڕوحی شاد و رێگای پڕرێبوار بێت .  به‌ڕێوه‌به‌ری وێبلاگی وڵاتی ڕۆژ