Wlati Roj میوانی‌به‌رێز‌به‌خێر‌بێی‌بۆ وێبلاگی‌ وڵاتی‌رۆژ


      چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر که‌ له‌لایه‌ن ئه‌نستیتۆی کورد له‌ پاریس سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی کوردانی باکووری کوردستان له‌ دوو رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی:INTERNATİONAL HERALD TRİBUNE و LEMONDE  که هه‌ر دوو رۆژنامه‌که‌ ‌لاپه‌ره‌یه‌کی ته‌واویان بۆ ته‌رخان کردبوو و له ‌ناو واژۆ که‌رانی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا که‌سایه‌تیه‌ ناسراوه‌کانی ئورووپا و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی" ده‌ته‌په" و

سه‌د که‌سی ناسراوی کوردی تێدایه هاتووه‌‌: "ده‌وڵه‌تی تورکیه نایه‌وێ کێشه‌ی کورد له‌و وڵاته چاره‌سه‌ر بکرێ و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ناوه‌ندێکی نێوبژیوانی بێنینه ناو مه‌سه‌له‌که"‌.
     ناوی دوو که‌سی ناوداری وه‌ک بێرنارد کۆشنێر، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه‌ و تۆنی بلێر سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئینگلیس بۆ هێنانه‌ نێو مه‌سه‌له‌که‌ بۆ به‌ره‌وانی له‌ نێوان کورده‌کان و ده‌وڵه‌تی تورک ناو ده‌برێن.
     محه‌ممه‌د عه‌لی بیراند، رۆژنامه‌ نووس و شرۆڤه‌کاری ناسراوی تورک له‌ له‌ هه‌واڵه‌کانی سه‌رله‌ ئیواره‌ی رۆژی 5ی جۆزه‌ردانی کاناڵ "D " دا سه‌باره‌ت به‌و راگه‌یه‌ندراوه‌‌ ده‌ڵێ:  ئێستا مه‌سه‌له‌که‌ لێره‌ دایه ، ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌تانه‌وێ (ده‌وڵه‌تی تورکیه‌) کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ن و ئه‌و کێشه‌یه‌ ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌سووتێنێ، نێوبژیوانی دێته ئاراوه و راست مه‌ته‌رسییه‌که‌ لێره‌دایه .
     کێشه‌ی کورد، ‌تورکیه چه‌نده‌ ده‌سوتێنێ با بیسووتێنێ، به‌ڵام نابێ رێگا به‌ خه‌ڵکی بێگانه‌ بدرێ بێته ناو کێشه‌که‌وه ، ئه‌گه‌ر ئانکارا ده‌نگی ئێمه ببیسێ پێیان ده‌ڵێین" ئاغایان ئیدی ده‌ستبه‌کار بن کێشه‌ و رووداوه‌کان گه‌یشتوونه‌ته خاڵی چاره‌نووسساز" .