Wlati Roj میوانی‌به‌رێز‌به‌خێر‌بێی‌بۆ وێبلاگی‌ وڵاتی‌رۆژ


   په‌ریزاد ئابزه‌ندی کچی شه‌هید ره‌حمان ئابزه‌ندی خه‌ڵکی گوندی قاڕنێی شه‌هید له‌ ناوچه‌ی نه‌غه‌ده‌  ساڵی 1336ی هه‌تاویگه‌ر له‌و گونده‌ له‌ دایک بوه‌ و ساڵی 1356 ده‌گه‌ڵ هاورێ عوسمان شێخانی (ره‌سوولی) ژیانی هاوسه‌ری پێک هێناوه‌ و4 کچ و 2 کوڕی هیه‌، باوکێ خوالێخۆشبوو واته‌ مام ره‌حمان له‌ 11ی خه‌رمانانی 1358ی هه‌تاوی له‌ قه‌تڵعامه‌که‌ی گوندی قاڕنێ دا  شه‌هید بوه‌ ( له‌و قه‌تڵ عامه دا 68که‌س له‌ ژن وپیاو و منداڵی ئه‌و گوندی شه‌هید بوون) .برایه‌کیشی به‌ ناوی مسته‌فا  له‌ شه‌ری بایزاوێ پایزی  ساڵی 1360 شه‌هید بوو.له‌ سه‌ره‌تای رووخانی رژیمی پاشایه‌تی و خه‌باتی ئاشکرای نه‌ته‌وه‌که‌مان هاوڕی ده‌گه‌ڵ مێرده‌ شۆرشگێره‌که‌ی ژیانی شاخی هه‌ڵبژارد و دۆڵ به‌ دۆڵ و شاخ به‌ شاخ ماڵ به‌ کۆڵ هێنای هه‌تا ئێره‌ . خوشکه‌ په‌ریزاد رۆژی هه‌ینی 27/2/1387 ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی سه‌فه‌رێکی به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردان بۆ کۆیه‌ کرد و له‌ گه‌ڕانه‌ویان دا هه‌ر ئه‌و رۆژی له‌ رێگای نێوان کۆیه‌ و هه‌ولێردا  ماشێنه‌که‌یان وه‌رگه‌ڕا و له‌ ئاکام دا هه‌موو سه‌رنیشینه‌کان بریندار بوون به‌ڵام خوشکه‌ په‌ریزاد برینه‌که‌ی کاریتر بوو زه‌ربه‌ی مێشکی  لێکه‌وتبۆوه‌ دوای هه‌وڵه‌کی یه‌کجار زۆری دوکتووران دوای 3 رۆژ به‌ربه‌ره‌کابی ده‌گه‌ڵ ئازار سه‌عات 2ی دوانیوه‌ڕۆی رژی دووشه‌م  30/2/1387 کۆچی دوایی کرد .

 رۆژی 4شه‌م 1/3/  1387ته‌رمی خوشکه‌ په‌ریزاد له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی 3ی کوردستان و دۆستان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبی و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه دڵ پڕ خه‌مه‌که‌ی   به‌ مه‌به‌ستی به‌ خاک سپاردن له‌‌ گۆڕستانی شه‌هیدان به‌ره‌و کۆیه‌ به‌دره‌قه‌ کرا ، له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی حیزب وهاوڕێیانی کادر و پێشمه‌رگه‌ و بنه‌ماڵه‌ پرهه‌سته‌کانیان له‌ ئازادی و ئامیریه‌ زه‌وی سپی و کۆیه‌ پێشوازێکی که‌م وێنه‌ی لێ کرا وله‌ نێو کۆڕی یاران دا له‌ گۆڕستانی شه‌هیدان  له‌ نزیک قه‌ڵای دیموکرات به ‌ خاک سپێردرا .و له‌ قه‌ڵا له‌ لایه‌ن هاوسه‌نگه‌ران و بنه‌ماڵه‌که‌یانه‌وه‌ سه‌رخۆشی کرا .                 ناوه‌ندی 3ی حیزبی دێموکراتی کوردستان

به‌بۆنه‌ی کۆچی دڵته‌زێنی خاتوو په‌ریزاده‌وه سه‌ره‌خۆشی له هاورێی به‌رێز کاک عوسمان شێخانی ( ره‌سووڵی ) و ناوه‌ندی 3ی کوردستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان' هه‌موو که‌س و کاری خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و هیوای چاک بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زوتر بۆ برنداره‌کان به‌ئاوات ده‌خوازین.

                             به‌رێوه‌به‌ری وڵاتی رۆژ