Wlati Roj میوانی‌به‌رێز‌به‌خێر‌بێی‌بۆ وێبلاگی‌ وڵاتی‌رۆژ


   سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27/2/1387 ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ 16/5/2008 ی زایینی هاووڵاتی " کاوه‌ عه‌زیزپوور " کوڕی " عومه‌ر " ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ خه‌ڵکی ئاوایی " دریاز" ی ناوچه‌ی شاروێران"ی مه‌هاباد که‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 2 ساڵ بوو له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباده‌وه‌ به‌تاوانی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئوپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌ستگیر وزیندانی کرابوو و له‌ چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ریشه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه‌ی دژی گه‌لییه‌کانی ئیتلاعاتی مه‌هاباد تووشی سه‌کته‌ی مێشک هاتبوو و ،

     دوو جار عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر باش بوونی ته‌ندروستیی ناوبراو دانه‌نابوو، به‌داخه‌وه‌ پاش ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ مه‌رگ، له‌ یه‌کێک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی شاری ورمێ گیانی له‌ده‌ست دا وبۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ماڵئاوایی له ‌گه‌ل ونیشتمانه‌که‌ی خواست.

                
   
                 
         سه‌رچاوه :   رۆژرێژ