Wlati Roj میوانی‌به‌رێز‌به‌خێر‌بێی‌بۆ وێبلاگی‌ وڵاتی‌رۆژ


View Full Size Imageهه‌وڵی‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ رێژیمی‌ ئیسلامیی‌ ئێران له‌كاتی‌ بژاردنی‌ ده‌نگه‌كانی‌ ده‌وره‌ی‌ دووهه‌می‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌جلیسی‌ هه‌شته‌م دا به‌ مه‌به‌ستی‌ بردنی‌ كاندیدای‌ به‌ستراوه‌ به‌ خۆیان بۆ موجلیس،
له‌ دوو حه‌وزه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ شاری‌ ئه‌یوانی‌ رۆژئاوا‌و شنۆ‌و نه‌غه‌ده‌، له‌ كوردستان له‌گه‌ڵ‌ ناڕه‌زایه‌تی‌‌و به‌ربه‌ره‌كانیی‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و شار‌و ناوچانه‌ به‌ره‌وروو بوو.

له‌ ئه‌یوانی‌ رۆژئاوا هه‌ڵكه‌وتوو له‌ باكووری‌ پارێزگه‌ی‌ ئیلام، رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ رابردوو 7ی‌ بانه‌مه‌ڕ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ شه‌وی‌ پێشتر بۆ خه‌ڵك‌و كاربه‌ده‌ستانی‌ رێژیمیش ده‌ركه‌وتبوو كه‌ "شه‌هرام قه‌نبه‌ری‌" له‌ هه‌ڵبژاردن دا سه‌ركه‌وتووه‌، "مه‌تین" كاندیدای‌ سه‌ر به‌ كۆنه‌پارێزان وه‌ك براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ناسێندرا. ئه‌م ده‌سكارییه‌ ئاشكرایه‌ له‌ ئاكامی‌ بژاردنی‌ ده‌نگه‌كان‌و ئه‌م به‌ هیچ گرتنه‌ی‌ ده‌نگ‌و ویستی‌ زۆرایه‌تیی‌ ده‌نگده‌ران، بووه‌ هۆی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك له‌به‌ر ده‌ركی‌ فه‌رمانداری‌ ئه‌یوانی‌ رۆژئاوا. ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ربڕین‌و خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵكی‌ ناڕازی‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌سڕێژی‌ هێزه‌ به‌ ناو ئه‌منییه‌تی‌‌و ئینتیزامییه‌كان به‌ره‌وروو بوو‌و چوار كوژراوو چه‌ندین برینداری‌ لێ‌ كه‌وته‌وه‌. له‌ حه‌وزه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ شنۆ‌و نه‌غه‌ده‌ش دا هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ ده‌سكاریی‌ ئاكامی‌ بژاردنی‌ ده‌نگه‌كانیان كرد‌و له‌حاڵێك دا كاربه‌ده‌ستان له‌ دواسه‌عاته‌كانی‌ بژاردنی‌ ده‌نگه‌كان دا دانیان به‌ سه‌ركه‌وتنی‌ جه‌ماڵ‌ خزری‌، كاندیدای‌ كوردی‌ ئه‌م حه‌وزه‌یه‌ دانابوو، به‌یانیی‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ كاندیدایه‌كی‌ ئازه‌ریی‌ سه‌ربه‌ رێژیم به‌ناوی‌ عه‌لی‌ زه‌نجانی‌ به‌ براوه‌ی‌ ده‌وره‌ی‌ دووهه‌می‌ هه‌ڵبژاردن له‌م حه‌وزه‌یه‌ دا ده‌ناسێنن. زانیارییه‌كان نیشانده‌ری‌ سه‌ركه‌وتنی‌ تاقه‌ كاندیدای‌ كورد به‌سه‌ر تاقه‌ كاندیدای‌ ئازه‌ری‌ به‌ جیاوازییه‌كی‌ زۆری‌ ده‌نگه‌كانه‌وه‌ بوون. هه‌ربۆیه‌ش شه‌وی‌ پێشتر فه‌رمانداری‌ شاری‌ شنۆ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی‌ له‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ شنۆ كردبوو. كه‌چی‌ شه‌وی‌ هه‌ینی‌ له‌ سه‌ر شه‌ممه‌ له‌ ئاكامی‌ هه‌وڵی‌ ئاشكرا‌و پشت په‌رده‌ی‌ مۆره‌ ناسراوه‌كانی‌ رێژیم له‌ نه‌غه‌ده‌‌و ورمێ‌ كه‌ رابردوویه‌كی‌ درێژیان له‌ دژایه‌تیی‌ كورده‌كان دا هه‌یه‌، هه‌موو شته‌كان پیچه‌وانه‌ كرانه‌وه‌‌و راگه‌یه‌ندرا كه‌ عه‌لی‌ زه‌نجانی‌ به‌ جیاوازی‌ 135 ده‌نگ به‌ سه‌ر جه‌مال خزری‌دا سه‌ر كه‌وتوه‌. ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ رێژیم كه‌ بێ‌ رێزیی‌ ئاشكرا به‌ ویست‌و ئیراده‌ی‌ خه‌ڵك‌و جیاوازیدانانه‌ی‌ بێشه‌رمانه‌ له‌ نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ به‌ قازانجی‌ ئازه‌رییه‌كانه‌، له‌ گه‌ڵ ناره‌زایه‌تی‌‌و تووڕه‌یی‌ خه‌ڵكی‌ شنۆ‌و دانیشتوانی‌ كوردی‌ شاری‌ نه‌غه‌ده‌و ده‌ورو به‌ر به‌ره‌و روو بووه‌ كه‌ رێژیم تا ئێستا به‌ پێكهێنانی‌ حاڵه‌تی‌ نایاسایی‌، رژاندنی‌ هێزه‌ به‌ناو ئه‌منیه‌تی‌‌و ئینتزامی‌یه‌كانی‌ بۆ شوێنه‌ گشتی‌یه‌كان‌و نواندنی‌ زه‌بروزه‌نگ هه‌وڵی‌ داوه‌ پێش به‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ تووڕه‌یی‌ خه‌ڵك بگرێ‌. به‌ڵام خه‌ڵكی‌ نارازی‌ له‌ رێگای‌ هێمنانه‌وه‌‌و ناردنی‌ هه‌یئه‌تی‌ نوێنه‌رایه‌تیی‌ خۆیان بۆ تاران له‌ سه‌ر داوای‌ خۆیان كه‌ چوونی‌ نوێنه‌ری‌ هه‌ڵبژێردراویان بۆ مه‌جلیسه‌ به‌رده‌وامن.
 حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان پێشتر رای‌ گه‌یاندبوو كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌دا ده‌ره‌تانێك بۆ هه‌لبژاردنی‌ نوێنه‌ری‌ راسته‌قینه‌ی‌ خه‌ڵك نیه‌، چونكه‌ یا هه‌ر له‌ جێدا رێگای‌ خۆ كاندیدا كردنیان پێ‌ نادرێ‌ یا ئه‌گه‌ر له‌ ژێر كاریگه‌ریی‌ هه‌لومه‌رجی‌ تایبه‌تی‌دا، ئه‌و جۆره‌ كاندیدایانه‌ بتوانن بچنه‌ نێو پێشبڕكێی‌ هه‌ڵبژاردن‌و سه‌ربكه‌ون، به‌ بیانووی‌ جۆراوجۆر رێگای‌ چوون بۆ مه‌جلیسیان پێ‌ نادرێ‌. له‌مه‌ش دا گومان نیه‌ ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خه‌ڵك بشتوانن بگه‌نه‌ مه‌جلیس "هێڵی‌ سوور"یان بۆ داده‌نرێ‌‌و رێگه‌ نادرێ‌ ئه‌م هێڵه‌ ببه‌زێنن. هه‌ر بۆیه‌ له‌ ده‌وری‌ یه‌كه‌می‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌شته‌مین ده‌وره‌ی‌ مه‌جلیس دا خه‌ڵك به‌ پیر بانگه‌وازی‌ حیزب‌و رێكخراوه‌ سیاسی‌یه‌كانه‌وه‌ چوون‌و به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو هه‌ڵبژاردنیان ته‌حریم كرد. ئه‌و فڕوفێڵ‌و ده‌سكارییه‌ ئاشكرایانه‌ی‌ كاربه‌ده‌ستان له‌ ئه‌یوانی‌ رۆژئاوا‌و شنۆ‌و نه‌غه‌ده‌‌و زۆر شوێنی‌ دیكه‌له‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵبژاردن دا،  بۆ گۆڕینی‌ ئاكامی‌ بژاردنی‌ ده‌نگه‌كان، جارێكی‌ دیكه‌ بێ‌ مانا بوونی‌ هه‌ڵبژاردن‌و ناسالم‌و نائازاد بوونی‌ هه‌ڵبژاردن له‌و رێژیمه‌یان دا ده‌رخسته‌وه‌. به‌م حاڵه‌ش خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵك به‌دژی‌ پێشێل كردنی‌ سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان‌و به‌ربه‌ره‌كانیی‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌رهاوێشته‌كانی‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ پر له‌ بێعداڵه‌تی‌یه‌، مافێكی‌ ڕه‌وا‌و جێگای‌ پشتیوانییه‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان به‌ بۆنه‌ی‌ شه‌هید بوونی‌ چواركه‌س له‌ دانیشتووانی‌ شاری‌ ئه‌یوانی‌ رۆژئاوا، نه‌مران حامید ئه‌سه‌دی‌، كه‌سرا میری‌، ئه‌شكان بێباك‌و مه‌هدی‌ كه‌ریمی‌ سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ بنه‌ماڵه‌كانیان‌و خه‌ڵكی‌ ئاگا‌و وشیاری‌ ئه‌و شاره‌ ده‌كا. ده‌ستدرێژیی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ بۆ سه‌ر سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی‌ خه‌ڵك‌و ده‌سترێژی‌ هێزه‌ جینایه‌تكاره‌كان له‌ خه‌ڵكی‌ ناڕازی‌ به‌ توندی‌ مه‌حكووم ده‌كا ئه‌وه‌ش كه‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌یوانی‌ رۆژئاوا به‌ خۆراگری‌‌و قوربانیدان توانیان ویستی‌ رێژیم بۆ سه‌پاندنی‌ به‌كریگیراوێكی‌ خۆی‌ به‌ ناوی‌ نوێنه‌ری‌ هه‌ڵبژێردراو به‌ سه‌ر ئه‌واندا پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌، مایه‌ی‌ سه‌ر به‌رزی‌‌و جێگای‌ شانازییه‌. هیوادارین له‌ حه‌وزه‌ی هه‌ڵبژاردنی‌ شنۆ‌و نه‌غه‌ده‌ش دا ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ربڕین‌و به‌ربه‌ره‌كانێی‌ یه‌كگرتووانه‌ هه‌تا پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی‌ ویستی‌ مۆره‌ ناسراوه‌كانی‌ رێژیم درێژه‌ی‌ هه‌بێ‌‌و، رێگا نه‌درێ‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ مۆره‌یه‌كی‌ خۆی‌ به‌ناوی‌ نوێنه‌ری‌ هه‌ڵبژێردراو به‌سه‌ریان دا بسه‌پێنێ‌. هه‌ر له‌م كاته‌دا چاوه‌ڕوانین خوشك‌و برا ئازه‌رییه‌كان به‌دوور له‌ ده‌مارگرژیی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و ئایینی‌‌و به‌ڕێزدانان بۆ ده‌نگی‌ زۆرینه‌، پیلانی‌ رێژیم بۆ له‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك راگرتنی‌ كورد‌و ئازه‌ری‌‌و دروستكردنی‌ كه‌لێن له‌ نێوان رۆڵه‌كانی‌ ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه‌، پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌‌و له‌ به‌رامبه‌ر سیاسه‌تێك دا كه‌ كورد وه‌ك هاونیشتمانی‌ پله‌دوو ‌و پله‌سێ‌ سه‌یر ده‌كا‌و مافی‌ ڕه‌وانه‌كردنی‌ نوێنه‌ری‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ خۆیان له‌م حه‌وزه‌یه‌ پێ‌ ره‌وا نابینێ‌، بێده‌نگ نه‌بن.
حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان
ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌
9/2/1387
28/4/2008