Wlati Roj میوانی‌به‌رێز‌به‌خێر‌بێی‌بۆ وێبلاگی‌ وڵاتی‌رۆژ


View Full Size Imageکوژران و برینداربوونی چه‌ند که‌س له‌ خه‌ڵکی ناوچه‌ی پیرانشار به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین

خه‌به‌رمان پێ گه‌یشت که‌ دوو که‌س له‌ کاروانچیه‌کانی ناوچه‌ی پیرانشار رێکه‌وتی 26/1/1387 له‌ سێ چۆمان نزیک سنوور تووشی

ته‌ڵه‌ی ئینفجاری ده‌بن که‌ به‌ ده‌ستی هێزه‌کانی دژی گه‌لی کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ر رێگاوبانی خه‌ڵک داندراونه‌ته‌وه‌ و هه‌ر دووکیان بریندار ده‌بن و برینی یه‌کێکیان به‌ ناوی خالید سه‌خته‌، به‌ڵام که‌ گه‌یاندوویانه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ مه‌رگ نه‌جاتی بووه‌ و دوای نه‌شته‌رگه‌ری حاڵی به‌ره‌و باشی چووه‌.
ئێوارێ رۆژی سێ شه‌ممه‌27/1/1387 پێنج که‌سی خه‌ڵکی پیرانشار به‌ ناوه‌کانی1- محه‌ممه‌دی برایمه‌ کورده‌ی 2- ئیسماعیل فاتح 3- مه‌لا سه‌لاح فه‌تاحی 4 ـ سه‌لیم قادری 5- محه‌ممه‌دئه‌مین نیک‌به‌خت که‌ به مه‌به‌ستی ڕاوکردن و گه‌رانی کوێستانه‌کان ده‌چنه‌ لای گۆمی خه‌له‌کان هه‌ڵکه‌وتوو له‌ نێوان گوندی زێوکه‌ و چیای سپی ڕێز، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی به‌کرێ گیراوانی رژیم پایزی رابردوو زۆر شوێنیان مین‌رێژ کردوه‌ یان به‌ نارنجۆک ته‌ڵه‌ی ئینفجاریان داناوه‌ته‌وه‌، له‌ نزیک پایگای چۆلکراوی قه‌مته‌رێ مام‌کاغای که‌ پایگای نه‌جه‌فیشی پێ ده‌گوترێت ده‌که‌ونه‌ سه‌ر مه‌یدانی مین و ته‌ڵه‌ی ئینفجارێکانی دوژمن و به‌ ته‌قینه‌وه‌ی ته‌ڵه‌ هه‌ر پێنجیان ده‌خوێن ده‌گه‌وزن، هه‌ر له‌وێ محه‌ممه‌ده‌ کورده‌ گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات و ئه‌وانی‌تر پاشان به‌ هۆی خه‌ڵک و خزمانه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌ندرێنه‌ نه‌خۆشخانه‌، له‌ به‌ر کاری بوونی برینی کاک ئیسماعیل فاتح به‌ په‌له ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ ورمێ ، به‌لام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌ویش گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات ،ئه‌وانیتر هه‌ر وا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پیرانشار له‌ ژێر چاوه‌دێری پزیشک دان .
وێڕای مه‌حکووم کردنی ئه‌م کرده‌وه‌ جنایه‌تکارانه‌ی رژیمی کۆماری ئیسلامی به‌ بۆنه‌ی ئه‌م کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی کاک محه‌ممه‌د و کاک ئیسماعیل ده‌که‌ین و هیوای چاک بوونه‌وه‌‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین.
پێویسته‌بگوترێت ئه‌و جێگایانه‌ی رژیم مین‌رێژی کردوون یان ته‌ڵه‌‌ی ئینفجاری لێ داناونه‌ته‌وه‌ سه‌ر رێگای کاروانچی، کوێستانچی ، بێری و شوان و مه‌ڕ و ماڵات و چادرچی و هه‌روه‌ها رێگای ئه‌و خه‌ڵکانه‌یه‌ که‌ بۆ کارگ و کوڕاده‌ و گیای شاخی رێگای کوێستانه‌ به‌رزه‌کان ده‌گرنه‌به‌ر .