Wlati Roj میوانی‌به‌رێز‌به‌خێر‌بێی‌بۆ وێبلاگی‌ وڵاتی‌رۆژ


 

View Full Size Imageرۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 12 ـ 04 ـ 2008 کۆمیته‌ی لینشۆپینگی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی ته‌شکیلاتیان بۆ به‌رێز حه‌مه‌ره‌سووڵ که‌ریمی ئه‌ندامی هه‌ئیه‌تی ئیجرایی کۆمیته‌ی سوئێد

و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی به‌شدار له‌ کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا پێک هێنا.
سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی لینشۆپینگ به‌رێزان کاک محه‌ممه‌د شێخه‌پوور و کاک جه‌لال عه‌بدی به‌خێرهاتنی ئه‌ندامانی حیزب له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ دا کرا و سه‌باره‌ت به‌ کارو چالاکی‌یه‌کانی کۆمیته‌ی لینشۆپینگ به‌رێزان‌ سوپاسی به‌شداربوونیان کرد و به‌رنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌یان ڕاگه‌یاند.
کۆمیته‌ی لینشۆپینگ داوای له‌ به‌رێز حه‌مه‌ڕه‌سووڵ که‌ریمی کرد که‌ باسه‌کانی تایبه‌ت به‌ ته‌واو بوونی کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ به‌شداربووان باس بکات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوایان له‌ به‌شداربووان کرد که‌ به‌ پرسیار و تێ‌بینی باسه‌که‌ ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.
سه‌ره‌تا به‌رێز حه‌مه‌ڕه‌سووڵ به‌خێرهاتنی گشت لایه‌کی کرد و سڵاوی هاوڕێیانی کوردستانی له‌ هه‌موو بنکه‌ و باره‌گاکانی حیزب و به‌ تایبه‌ت ئه‌ندامانی به‌شدار له‌ کۆنگره‌ی به‌ کۆمیته‌ی لینشۆپینگ ڕاگه‌یاند، ئه‌وجار سه‌باره‌ت به‌ کاری 8 ڕۆژه‌ی کۆنگره‌ی 14 باسێکی تێر و ته‌سلی پێشکه‌ش به‌ به‌شداربووان کرد، ته‌وه‌ری باسی کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ چه‌ند بڕگه‌ دا پێشکه‌ش کران، له‌ سه‌ر ڕاپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ کۆنگره‌ی 14 و به‌رنامه‌ و پێڕه‌وی نێوخوی حیزب په‌سه‌ند کراوی کۆنگره‌ی 14 و هه‌روه‌ها شوعاری ستراتیژیکی حیزب، ئامانجی دواڕۆژی حیزب، ئه‌رک و مافی ئه‌ندامانی حیزب و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن و کۆمه‌ڵێک باسی گرینگی دیکه‌ی وه‌ک ئازادانه‌ ڕاده‌ربرین و قسه‌ کردن له‌ سه‌ر خاڵه‌ گرینگ و چاره‌نووسسازه‌کانی نێو کۆنگره‌ی 14ی حیزبی بۆ به‌شداربووان باس کرد و هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر گرووپ و فراکسیۆنی فکری و سیاسی و ده‌ربرینی بیروڕای ئازاد و هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر کۆمیسیۆنی پارێزگاری له‌ به‌رنامه‌ و پێره‌وی نێوخۆی حیزب به‌ وردی ڕای خۆی و ئه‌ندامانی به‌شدار له‌ کۆنگره‌ی 14 دا، بۆ به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌ ده‌ربری، جیا له‌و به‌شه‌ به‌رێز حه‌مه‌ڕه‌سوول بریار و په‌سه‌ندکراوه‌کانی کۆنگره‌ی 14 و په‌یامه‌کانی ئاماده‌کراو له‌ لایه‌ن کۆنگره‌ی 14ی حیزب بۆ خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و هێزو ڕێکخراوه‌ سیاسی‌یه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و خاریجی و که‌سایه‌تی‌یه‌ سیاسی‌یه‌کانی که‌ په‌یامیان بۆ حیزب نارد بوو بۆ به‌شداربووانی باسکرد. دوای باسه‌کان به‌رێز حه‌مه‌ڕه‌سووڵ که‌ریمی ئه‌ندامانی حیزب له‌ کۆمیته‌ی لینشۆپینگ به‌ کۆمه‌ڵێک پرسیار و تێ‌بینی و پێشنیار باسه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد.
به‌شێکی دیکه‌ کۆبوونه‌وه‌ ته‌رخان کرا بوو بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاری به‌شداربووان که‌ له‌م به‌شه‌ش دا به‌رێز حه‌مه‌ڕه‌سووڵ زۆر به‌ وردی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی به‌شداربووانی دایه‌وه‌ و تێ‌بینی و پێشنیاره‌کانی به‌شداربووانیش بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی کاری حیزبی له‌به‌ر چاو گیران و کۆبوونه‌وه‌که‌ پاش 3 کاتژمێر باس و دیالۆگ له‌ سه‌ر ورده‌کاری‌یه‌کانی کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆتایی پێهات.
کۆمیته‌ی لینشۆپینگ وه‌ک دیاری بۆ ئه‌ندامانی حیزب ڕۆژمێری کۆنگره‌ی 14ی حیزب و به‌رنامه‌ و پێره‌وی نێوخۆی حیزب و بریاره‌کانی کۆنگره‌ی 14ی حیزب و ڕاپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی له‌ نێو به‌شداربووان دا بڵاو کرده‌وه‌ و وه‌ک دیاری پێشکه‌ش به‌ ئه‌ندامانی به‌شدار له‌و کۆبوونه‌وه‌یان دا کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیته‌ی لینشۆپینگ
12 ـ 04 ـ 2008