Wlati Roj میوانی‌به‌رێز‌به‌خێر‌بێی‌بۆ وێبلاگی‌ وڵاتی‌رۆژ


k- d- p.jpgبه‌ بۆنه‌ی‌ پێكهاتنی‌ یه‌كه‌مین پلینۆمی‌ كومیته‌ی‌ ناوه‌ندییه‌وه‌
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌كان!
خه‌ڵكی‌ خه‌باتگێڕی‌ كوردستان!
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌ تێكۆشه‌ری‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان!
به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نین كه‌ پلینۆمی‌ كومیته‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ كۆنگره‌ی‌ چاره‌یه‌می‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، دوای‌ زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌‌و جێبه‌جێكردنی‌ چه‌ندین ئه‌رك‌و كاری‌ گرنگ‌و بڕیاردان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس،

رۆژی‌ 8ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ 1387 (27ی‌ مارسی‌ 2008) كۆتایی‌ به‌كاره‌كانی‌ خۆی‌ هێنا.
كومیته‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ كۆنگره‌ی‌ چارده‌یه‌م له‌ ده‌وری‌ یه‌كه‌می‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ خۆی‌¬دا كه‌ رۆژی‌ 28ی‌ ره‌شه‌مه‌ به‌ڕێوه‌ چوون، چۆنیه‌تیی‌ كاركردن‌و ژماره‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ هێنایه‌ به‌رباس‌و، دوای‌ بیروڕاگۆڕینه‌وه‌یه‌كی‌ به‌سوود‌و، بڕیاردان له‌م باره‌یه‌وه‌، ئه‌ندامانی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ هه‌ڵ‌بژارد. له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش دا كه‌ رۆژی‌ 29ی‌ ره‌شه‌مه‌‌و به‌ به‌شداریی‌ ئه‌ندامانی‌ جێگری‌ كومیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ به‌ڕێوه‌ چوو، وته‌بێژی‌ كومیته‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ حیزب، هاوڕێی‌ به‌ڕێز خالید عه‌زیزی‌، ئه‌ندامانی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ به‌به‌شداران ناساند. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوا له‌ به‌شداران كرا بیروڕای‌ خۆیان له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌ركه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌¬
دا‌و، بۆچوونیان له‌ باره‌ی‌ دابه‌شینی‌ كار له‌ نێو ئه‌ندامانی‌ رێبه‌ری‌ دا بێننه‌ به‌رباس‌و، به‌رچاوروونی‌ بده‌ن به‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌. له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌م زنجیره‌ كۆبوونه‌وانه‌دا، رۆژی‌ 4ی‌ خاكه‌لێوه‌، كۆبوونه‌وه‌ی‌ كومیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌، هاوڕێیان كه‌ماڵ‌ كه‌ریمی‌‌و مسته‌فا مه‌ولوودیی‌ وه‌ك جێگری‌ یه‌كه‌م‌و دووهه‌می‌ سكرتێری‌ گشتی‌ هه‌ڵ‌ بژارد.
پلینۆمی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌، رۆژی‌ 8ی‌ خاكه‌لێوه‌، بۆ باس‌و بڕیاردان له‌ سه‌ر ده‌ستووری‌ كاری‌ له‌پێش دا راگه‌یه‌ندراوی‌ ئه‌م پلینۆمه‌ كۆبۆوه‌. هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ كۆنگره‌ی‌ چارده‌یه‌م، پێوه‌ندیی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان‌و هێز‌و رێكخراوه‌‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان‌و، دابه‌شینی‌ كار‌و به‌رپرسایه‌تی‌ له‌ نێو ئه‌ندامانی‌ رێبه‌ریی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ كۆنگره‌ی‌ 14دا، خرابوونه‌ ده‌ستووری‌ كاری‌  ئه‌م پلینۆمه‌وه‌.
به‌شدارانی‌ پلینۆم  له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی‌ واقیعبینانه‌دا، ئاماژه‌یان به‌ زۆر تایبه‌تمه‌ندیی‌ گرنگی‌ ئه‌م كۆنگره‌یه‌ كرد كه‌ بریتی‌ بوون له‌ : بوونی‌ ململانێی‌ سالم‌و دۆستانه‌ی‌ به‌دوور له‌ هه‌رچه‌شنه‌ ده‌سته‌به‌ندییه‌كی‌ نهێنی‌‌و جه‌ناحی‌، ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌رانی‌ جۆراوجۆرییه‌كانی‌ نێوحیزب له‌ كۆنگره‌دا‌و، ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌ رێبه‌ریی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ كۆنگره‌دا، رێگه‌دان به‌ هاتنه‌گۆڕی‌ بیروڕای‌ جیاواز‌و رێز لـێگرتنیان، به‌ روونی‌‌و راشكاوی‌ باس كردن له‌ مه‌سه‌له‌ جۆراوجۆره‌كان، زاڵبوونی‌ باوه‌ڕ به‌ گۆڕان له‌ نێو به‌شدارانی‌ كۆنگره‌ كه‌ هه‌م له‌ په‌سندكردنی‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان‌و هه‌م له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ رێبه‌ری‌¬دا ره‌نگی‌ دایه‌وه‌، رچه‌شكێنیی‌ رێبه‌رانی‌ له‌مێژینه‌ له‌ سپاردنی‌ دڵخوازانه‌ی‌ رێبه‌ری‌‌و ده‌سه‌ڵات به‌ نه‌سله‌كانی‌ دوای‌ خۆیان، بایه‌خدانی‌ نه‌زه‌ری‌‌و به‌كرده‌وه‌ی‌ كۆنگره‌ به‌ ژنان، لاوان‌و رووناكبیران، ته‌ركیبی‌ به‌شداران له‌ باری‌ ئاگایی‌‌و خوێنده‌وارییه‌وه‌‌و ئاستی‌ به‌رزی‌ باس‌و لێكدانه‌وه‌كان، گرنگیدانی‌ كۆنگره‌ به‌ مافی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌، دیموكراسی‌‌و مافی‌ مرۆڤ له‌ به‌رنامه‌‌و په‌سندكراوه‌كانی‌ دیكه‌ی‌¬
دا، پێویستی‌ چالاككردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات‌و هتد. پلینۆمی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ له‌ سه‌ر ئه‌م راستییه‌ پێی‌ داگرت كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ حیزب هه‌ر له‌ رێبه‌رییه‌وه‌ تا ئه‌ندامانی‌ ساده‌، ده‌بێ‌ هه‌وڵ‌ بده‌ن  ئه‌ ره‌وته‌ی‌ كه‌ كۆنگره‌ی‌ 14 بناغه‌كه‌ی‌ داناوه‌‌و، هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌ باشه‌كانی‌ ئه‌م كۆنگره‌یه‌، بكه‌ن به‌ داییمی‌‌و تێكه‌ڵ‌ به‌ ژیانی‌ رۆژانه‌ی‌ حیزب بكرێن‌و به‌رده‌وام به‌ره‌وژوور بچن.
به‌شدارانی‌ پلینۆم كۆمه‌ڵێك كه‌م‌و كورتی‌‌و خاڵی‌ لاوازی‌ كۆنگره‌شیان هێنایه‌ به‌رباس كه‌ پێوه‌ندییان به‌ چۆنیه‌تیی‌ ئاماده‌ كردنی‌ كۆنگره‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانیه‌وه‌ هه‌بو‌و‌و، هۆیه‌كانی‌ لاوازی‌‌و ناته‌واوییه‌كانیان روون كرده‌وه‌‌و، داواكار بوون له‌ ره‌وتی‌ پێكهێنانی‌ كۆنگره‌كانی‌ داهاتوودا، ئه‌زموونیان لـێ‌وه‌ربگیرێ‌. پلینۆم هه‌روه‌ها داوای‌ له‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌ كرد به‌ سه‌رنجدان به‌ ئه‌سلی‌ "مشاركت" كه‌ كۆنگره‌ پێی‌ له‌سه‌ر داگرته‌وه‌، هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رێبه‌ریی‌ حیزبن، به‌ڵام توانا‌و لێهاتوویی‌‌و لێوه‌شاوه‌یی‌ پێویستیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كار‌و به‌رپرسایه‌تی‌ له‌ ئاستی‌ به‌رز تێدایه‌، له‌ به‌ڕێوه‌به‌ردنی‌ كاروباری‌ حیزبدا به‌شدار بكرێن.
دووهه‌م باس كه‌ له‌ ده‌ستووری‌ كاری‌ پلینۆم دا بوو، پێوه‌ندیی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان‌و رێكخراو‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ دیكه‌ بوو. به‌شداران له‌ ژێر تیشكی‌ په‌یام‌و راسپارده‌‌و په‌سندكراوه‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ 14دا كه‌ هه‌وڵدان بۆ یه‌كیه‌تی‌‌و لێك نزیك بوونه‌وه‌ی‌  هێزه‌كانی‌ ئۆپۆزیسیۆنی‌ كوردی‌ كردوه‌ به‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ رێبه‌ریی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ كۆنگره‌ی‌ 14، زۆر بۆچوون‌و رێنوێنی‌‌و راسپارده‌ی‌ به‌كه‌لكیان هێنایه‌ گۆڕێ‌. پلینۆم ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ راسپارد شانبه‌شانی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پێوه‌ندیی‌ دۆستانه‌ی‌ حیزبی‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ‌ هێز‌و لایه‌نه‌ دۆسته‌كان، له‌ هیچ هه‌وڵێك بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئۆپۆزیسیۆنی‌ كورد درێغی‌ نه‌كا. له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌ حیزب راسپێردرا دیدار‌و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ‌ حیزب‌و رێكخراو‌و كه‌سایه‌تییه‌كان بكا‌و، به‌ مه‌به‌ستی‌ بوار ره‌خساندن بۆ هاوكاری‌‌و هاوخه‌باتی‌‌و هاوپه‌یمانی‌، له‌گه‌ڵیان بكه‌وێته‌ دیالۆگ. له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌م باسه‌دا پلینۆم چووه‌ سه‌ر بڕیاری‌ كۆنگره‌ی‌ 14 له‌ باره‌ی‌ پێویستیی‌ هه‌وڵدان بۆ به‌رقه‌راركردنی‌ پێوه‌ندییه‌كی‌ سالم‌و دۆستانه‌‌و هاوكاریی‌ دووقۆڵی‌ له‌ نێوان حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان‌و هاوسه‌نگه‌رانی‌ پێشووی‌دا. له‌ گه‌رمه‌ی‌ ئه‌و باسه‌دا به‌یاننامه‌ی‌ پلینۆمی‌ 12ی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ ئه‌وان له‌ باره‌ی‌ ئاكامه‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ چارده‌یه‌می‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ پلینۆم گه‌یشت. ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ كه‌ تاریخی‌ 8/1/1387ی‌ له‌سه‌ره‌، به‌ هه‌مان عه‌قڵیه‌ت‌و روانین‌و ئه‌ده‌بیات نووسراوه‌ كه‌ له‌تبوونی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانی‌ لـێ‌كه‌وته‌وه‌. هه‌ر به‌و وشه‌‌و ناو‌و ناتۆرانه‌ی‌ نووسه‌رانی‌ پێی‌ راهاتوون، داواكانی‌ پێشوو له‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان،دووپات ده‌كاته‌وه‌. پلینۆمی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ ئه‌واندا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ پێی‌ داگرته‌وه‌:
1ـ ناوێك كه‌ كۆنگره‌ی‌ 14 بۆ حیزبی‌ ئێمه‌ی‌ په‌سند كردۆته‌وه‌ "حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان"ه‌ كه‌ هه‌ر له‌و كاته‌دا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ سه‌ر ناوی‌ ئه‌سڵیی‌ حیزب له‌ سه‌رده‌می‌ دامه‌زرانی‌دا، جیاوازییه‌كی‌ ئاشكراشی‌ له‌گه‌ڵ‌ ناوی‌ ئێستای‌ حیزبی‌ هاوسه‌نكه‌رانی‌ پێشوومان "حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران"دا هه‌یه‌، بۆیه‌ قسه‌‌و ئیددیعای‌ ئه‌وان له‌م پێوه‌ندییه‌دا له‌جێی‌ خۆی‌دا نیه‌.
2ـ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان مافی‌ خۆیه‌تی‌ ناوی‌ كۆنگره‌ی‌ 14 له‌سه‌ر كۆنگره‌كه‌ی‌ خۆی‌ دابنێ‌ چونكه‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و خه‌بات‌و تێكۆشانه‌یه‌ كه‌ له‌ 25ی‌ گه‌لاوێژی‌ 1324ه‌وه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌ستی‌ پێ‌كردوه‌.  بوونی‌ سیما دیار‌و ناسراوه‌كانی‌ قۆناغه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ ئه‌م خه‌باته‌ پڕ له‌ شانازییه‌ له‌ ریزه‌كانی‌ ئێستای‌ حیزبی‌ ئێمه‌دا، به‌ڵگه‌ی‌ دروستیی‌ ئه‌م قسه‌یه‌ن. هه‌روه‌ك له‌ راپۆرتی‌ كومیته‌ی‌ ناوه‌ندی بۆ كۆنگره‌ی‌ 14دا هاتوه‌، ئێمه‌ له‌ هه‌موو شانازییه‌كانی‌ ئه‌م رابردووه‌دا خۆمان به‌ شه‌ریك ده‌زانین‌و ئاماده‌ نین ئه‌و ناوه‌‌و ئه‌و شانازییانه‌ له‌ پاوانی‌ هیچ گرووپێك باوێین.
3ـ ئه‌وه‌ی‌ خزمه‌ت به‌ لێك نزیكبوونه‌وه‌‌و پێوه‌ندیی‌ دۆستانه‌‌و به‌دیهاتنی‌ خۆزگه‌‌و چاوه‌ڕوانییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌كا، به‌خۆداهاتنه‌وه‌‌و گۆڕان‌و داننان به‌ راستییه‌كان دا‌و وێكهه‌ڵكردنه‌. ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ نه‌شیاوه‌ كه‌ له‌ به‌یاننامه‌ی‌ رۆژی‌ 8ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ هاوسه‌نگه‌رانی‌ پێشووماندا هاتوه‌، له‌ سه‌ر بڕیاری‌ كۆنگره‌ی‌ 14‌و سیاسه‌تی‌ ئوسوولیی‌ حیزبی‌ خۆمان ده‌ڕوین‌و له‌ هیچ هه‌وڵێك بۆ به‌رقه‌رار كردنی‌ پێوه‌ندییه‌كی‌ سالم‌و دۆستانه‌‌و ته‌نانه‌ت لێك نزیكبوونه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وان، خۆناپارێزین. هیوادارین ئه‌وانیش چاو به‌م هه‌ڵوێسته‌یان دا بخشێننه‌وه‌‌و، په‌یامی‌ كۆنگره‌ی‌ 14ی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بۆ یه‌كگرتن، كه‌ په‌یامی‌ كۆمه‌ڵانی‌ میلیۆنیی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌، ببیسن.
یه‌كه‌مین پلینۆمی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ كۆنگره‌ی‌ 14ی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، له‌ دوایه‌مین به‌شی‌ كاری‌ خۆی‌دا، كار‌و به‌رپرسایه‌تییه‌ نوێیه‌كانی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌سڵیی‌‌و جێگری‌ كومیته‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ دیاری‌ كرد‌و، كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ركه‌ هه‌نووكه‌یی‌‌و گرنگه‌كانی‌ هه‌ر كام له‌ بواره‌كان كه‌ كۆنگره‌ش پێی‌ له‌سه‌ر داگرتبوون، وه‌بیر به‌شداران هێنایه‌وه‌.
هاوڕێیانی‌ تێكۆشه‌ر!
خه‌ڵكی‌ خه‌باتگێڕی‌ كوردستان!
حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، له‌ دوای‌ كۆنگره‌ی‌ چارده‌یه‌م قۆناغێكی‌ نوێی‌ له‌ تێكۆشانی‌ خۆی‌¬
دا ده‌ست پێ‌كردوه‌. رێبه‌ریی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ ئه‌م كۆنگره‌یه‌، له‌ ژێر رووناكایی‌ په‌سندكراو‌و بڕیار‌و راسپارده‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ 14دا‌و، دڵگه‌رم به‌و هێزه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ ئه‌م حیزبه‌ رێبه‌رایه‌تیی‌ ده‌كا، قۆڵی‌ له‌ پیاده‌كردنی‌ به‌رنامه‌كان‌و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی‌ به‌ڵێن‌و بریاره‌كانی‌ هه‌ڵماڵیوه‌‌و، له‌ جێبه‌جێ‌كردنی‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و خه‌باتگێڕانه‌‌و حیزبیانه‌ی‌ كه‌وتوونه‌ سه‌رشانی‌ به‌هاوكاری‌‌و پشتیوانیی‌ ئێوه‌ ، هیواداره‌.
 
بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ 14
 
ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌
حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان
9ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ 1387
28ی‌ مارسی‌ 2008